دەستەی دەسپاکی ژمارەیەکی نوێ بۆ پەیوەندیکردنی هاووڵاتییان بڵاو دەکاتەوە

دەستەی دەسپاکی ژمارەیەکی نوێ بۆ پەیوەندیکردنی هاووڵاتییان بڵاو دەکاتەوە
دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان، هێڵێکی نوێی بۆ هاوبەشانی هەردوو کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم و ئاسیا سێڵ بڵاو کردەوە و داوای لەو هاووڵاتییانە کرد کە زانیارییان لەبارەی گەندەڵییەوە بەدەستەوەیە، پەیوەندی بە هێڵەکەوە بکەن.



لە ڕاگەیاندراوێکی دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ، ئاماژە بەوە دراوە: لە پێناو زیاتر دروستکردنی ھەماھەنگی و کارئاسانی بۆ هاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، دەستەی دەسپاکیی ھەرێمی کوردستان، ژمارەکانی ھێڵی گەرمی چواری (1015) بۆ ھەردوو ھێڵی (کۆڕەک تیلیکۆم) و (ئاسیاسێل) کارادەکات.



هاوکات داوا لەو هاووڵاتییانە کراوە کە هەواڵ و زانیارییان لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵییەوە بەدەستەوەیە، لە ڕێگەی ئەو هێڵەوە کە لە ماوەی 24 سەعاتدا کارایە، پەیوەندی بکەن و زانیارییەکانیان بە دەستەکە بگەیەنن. جەختیش لەوە کراوەتەوە: ”ھەواڵدەر، ناو و ناونیشانی پارێزراو دەبێت“.
Top