داعش هێزەکەی جارانی نەماوە؛ پێشمەرگە بڕستی لێ بڕیون
عەمید سەید هەژار، جێگری فەرماندەی زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "لە میحوەری خازردا داعش زۆر لاواز بووە و جووڵەیان كەمتر بووەتەوە لە جاران؛ چونكە لە هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردوودا شكستی گەورەیان هێنا لەوەی خۆكوژەكانیان بگەیێنە نێو سەنگەری پێشمەرگە؛ دوو خۆكوژی داعش تیری پێشمەرگە پێکایانی و، چەك و كەمەری بۆمبڕێژكراویان لە ڕێگا فڕێ دا و بە برینداری ڕایانکردەوە."
جێگری فەرماندەی زێرەڤانی گویشی: "تا نزیك بنكەكانی داعش هێزی پێشمەرگە بە دوای ئەو دوو خۆكوژەوە بوون؛ نەماندۆزینەوە، ڕەنگە كوژرابێتیشن."
عەمید سەید هەژار ڕاشیگەیاند: "بەردەوام چاودێریی جووڵەی داعش دەكەین و، لە دەوروبەری مووسڵەوە زانیاریمان بۆ دێتەوە؛ ئێستا زیاتر ورەیان دابەزیوە و ناتوانن وەك پێشتر چالاكییان بەرانبەر پێشمەرگە هەبێت، ناردنی دوو خۆكوژ نیشانەی ئەوەیە توانای هێرشی گەورەیان نەماوە و ئەوانیشمان لەناو برد."
PDK -
