ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی هۆكاری ده‌ستگیركردنی 5 ئه‌ندامی ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا كرد

ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی هۆكاری ده‌ستگیركردنی 5 ئه‌ندامی ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا كرد
ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازیی و به‌ره‌ی خه‌ڵك له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی پێنج ئه‌ندامیان روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌ و داوایان له‌ حكوومه‌ت كرد ئه‌و پێنج مامۆستایه‌ ئازادبكرێن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ سووربوونی خۆشیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان له‌ بیست و حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی هۆكاری ده‌ستگیركردنییان له‌ لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌، یه‌كێك له‌ مامۆستایان رایگه‌یاند، ئه‌وان دڵنیان كه‌ ئه‌و پێنج كه‌سه‌ له‌ ئاسایشن و گوتی: "بیانووی ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنییان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پێنج كه‌شه‌ هیچیان خه‌ڵكی پێنجوێن نینه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ژماره‌ی هه‌ولێره".

هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ش شتێكی نامه‌عقوله‌''
K24-
Top