ئه‌مشه‌و شاندێكى هه‌ده‌په به سه‌رۆكایه‌تیى سەلاحه‌دین ده‌میرتاش دێنە هەولێر
(ئومێد خۆشناو) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و سەعات ٢ به كاتى هه‌ولێر شاندێكى هه‌ده‌په به سه‌رۆكایه‌تى (سەلاحه‌دین ده‌میرتاش) له رێگاى فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێرەوە ده‌گەنه هه‌رێمى كوردستان و، بەڕێزان (جه‌عفه‌ر ئیمێنكى) و (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و (ئه‌حمه‌د كانى) به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و، بەندە دەچینە پیرییانەوە."
(خۆشناو) گوتیشى: "ئه‌و شانده چه‌ند ڕۆژێك له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌مێننه‌وه و دیدار و چاوپێكه‌وتنیان له‌گەڵ (سه‌رۆك بارزانى) و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى کوردستاندا دەبێت."
KDP-
