رووداوێكی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان 8 قوربانی لێكهوتهوه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، له جۆره‌كانی تۆیۆتا كۆرۆلا و پاجیرۆ، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – ده‌ربه‌ندیخان، دوو ژن گیانییان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه له سه‌رنشینانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون.
نه‌قیب كارزان مه‌جید، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی له‌و جۆره نییه له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه رووبدات و چه‌ندین رووداوی دیكه‌ی هاوشێوه روویانداوه، كه قوربانی گیانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تیمی پۆلیسی هاتووچۆ، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه و گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ گوتی: "هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كان، خراپی رێگه‌كه‌یه و یه‌ك سایده، وێڕای ئه‌وه‌ش شۆفێران پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ نابن.
K24-
