له كه‌ركووك شانه نوستووه‌كانی داعش له به‌ندینخانه‌كاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كان له شاری كه‌ركووك، ئێستا شانه نوستووه‌كانی داعش بوونه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان ژێر به‌ژێر كاری خۆیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێك جار كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی كه‌ركووك، به‌ڵام هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووكیش، به‌رده‌وام تاقم و گرووپه‌كانی سه‌ر به داعش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و زۆر جاریش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ژێر ده‌ستی داعش هه‌ڵدێن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه كه‌ركووك، ده‌بینرێ تیرۆریستانی سه‌ر به داعشیان تێدایه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئێستا داعش له كه‌ركووك لاوازه و هێزه ته‌ناهییه‌كان ڕێگرن له پێش ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی داعش هه‌ن و له هه‌ندێك شوێن، به تایبه‌ت گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بنشینه‌كانی كه‌ركووك، زۆر جار له‌نێوان گفتوگۆی هاووڵاتیاندا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری له كار و كرده‌وه‌كانی داعش ده‌كرێت و زۆر جاریش پۆلیسی و ئاسایشی كه‌ركووك ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه به بۆچوون و هزر هاوڕای تیرۆریستانی داعشن، به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانیش هه‌لیان بۆ بره‌خسێ ده‌چنه ناو تیرۆریستانی داعشه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له كه‌ركووك، داوای كرد ناوه‌كه‌ی بڵاو نه‌بێته‌وه ڕایگه‌یاند: "له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا شانه نوستووه‌كانی داعش له كه‌ركووك هه‌بوون، به‌ڵام دواتر لاواز بوون تا ئاستی نه‌مان، به‌ڵام ئێستا جارێكی تر شانه نوستووه‌كانی داعش له‌ناو به‌ندینخانه‌كانی كه‌ركووك سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ش پیتر به هۆی بوونی په‌یوه‌ندییان به تیرۆریستانی داعشه‌وه ده‌ستگیر كراون، ئێستاش له زیندانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌یان و به‌نهێنی سه‌رقاڵی ڕێكخستنی خۆیانن له‌ناو به‌ندینخانه‌كانی كه‌ركووك".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێشتر ژماره‌یه‌ك گه‌نج له كه‌ركووكه‌وه چوونه‌ته ناو تیرۆریستانی داعش كه له عه‌ره‌ب و توركمان و كورد پێكده‌هاتن، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه هیچ گه‌نجێكی كورد و توركمانی كه‌ركووكی نه‌چوونه‌ته ناو داعش، ئه‌مه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره ده‌زانرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت بۆ خه‌ڵك كه داعش ته‌نیا ئامانجی له‌ناوبردنی هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستییه و ئه‌وان دژی مرۆڤایه‌تین.
هه‌مان سه‌رچاوه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تا ئێستا قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، به ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه ماوه و تا ئه‌و تیرۆریستانه‌ش له‌و ناوچانه بمێننه‌وه، ئه‌وا مه‌ترسیی بوونی شانه‌ی نووستووی داعش له كه‌ركووك هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه وا پێویست ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێ بكات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی سنووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ته‌واوتی پاك ببێته‌وه له‌و تیرۆریستانه.
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: "شانه‌ی نوستووی تیرۆریستانی داعش، له‌ناو به‌ندینخانه‌كانی كه‌ركووكدا هه‌ن و له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی داعشه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و منداڵان و ئافره‌تان به‌كار ده‌هێنن بۆ په‌یوه‌ندی له‌نێوان زیندانیانی شانه نوستووه‌كانی به‌ندینخانه‌كان و سه‌ركرده‌كانی داعش و هاوكات ئه‌و منداڵ و ئافره‌تانه به‌كار ده‌هێنن بۆ كاره تیرۆریستییه‌كان و تیرۆریستانی داعش له ڕێگه‌یانه‌وه پاڵپشتی دارایی بۆ كه‌سوكاری ونبووكان و ده‌ستگیركراوه‌كانیان دابین ده‌كات".
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، گوتیشی: "شانه نوستووه‌كانی داعش له‌ناو شاری كه‌ركووك شێوازێكی نوێ به‌كار ده‌هێنن تا ئاشكرا نه‌بن، ئه‌ویش تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێته وه‌ك فه‌یسبووك و ماسنجه‌ر، بۆ ده‌ركردنی ڕێنمایی و وه‌رگرتنی پاره و دابه‌شكردنی و پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه و دوای لێكۆڵینه‌وه دانیان نا به تاوانه‌كانیان كه پشتیوانیی داراییان بۆ شانه نوستووه‌كانی داعش له شاری كه‌ركووك دابین كردووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركووك، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه داعش ئێستا له كه‌ركووك ویلایه‌تێكی نوێیان ڕاگه‌یاندووه به ناوی ویلایه‌تی سلێمان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی سه‌ر به داعشمان ده‌ستگیر كرد كه بڵاوكراوه‌كانیان له ژێر ناوی ویلایه‌تی سلێمان بڵاو ده‌كرده‌وه و هاوكات له هه‌ڵمه‌ته‌كانماندا به‌رده‌وام ده‌ست ده‌گرین به‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ی داعش و چه‌كی جۆراوجۆر و ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش به نیازبوونه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی جۆراوجۆر له نموونه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراو و ته‌قانه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆكوژ و ڕفاندنی هاووڵاتیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام له هه‌ڵمه‌ته‌كانمان به‌رده‌وامین بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریستانه، ئێستا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كه‌م بووه‌ته‌وه له كه‌ركووك به‌گشتی.
پێوه‌ند به‌م باسه، محه‌مه‌د عوسمان، نوێنه‌ری كه‌ركووك، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی شه‌ممه 17/9/2016، ڕایگه‌یاند: "بێگومان هێشتا شانه نوستووه‌كانی سه‌ر به تیرۆریستانی داعش له كه‌ركووكدا هه‌ن و به‌رده‌وامن له بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری توندوتیژی و كاری تیرۆریستی و ئه‌وان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك جار ترس و توقاندن له دڵی هاووڵاتیاندا دروست بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێستا خه‌ڵك ئیدی له‌و تیرۆریستانه گه‌یشتووه كه ئه‌وان ته‌نیا كاریان ئازاردانی خه‌ڵكه".
گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك، له‌ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار تیرۆریستانی سه‌ر به داعش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و زۆر جاریش ده‌ستگیركراوه‌كان دان به تاوانه‌كانیاندا ده‌نێن كه سه‌ر به داعشن.
باسنيوز
