سلێمانی.. پۆلیس 10 کەس دەستگیر دەکات

 سلێمانی.. پۆلیس 10 کەس دەستگیر دەکات
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی، 10 کەس دەستگیر دەکات.

بەگوێڕەی ڕاگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی کە ئەمڕۆ سێشەممە (2016/9/20) لە پەیجی فەرمی پۆلیسی سلێمانی بڵاو کراوەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە، کە کەسێکیان دەستگیر کردووە بەناوی (ه،ع) بەڕەگەز عەرەبە و گومان دەکرێت سەرپەرشتی چەند منداڵێکی کردبێت، کە لەترافیک لایتەکاندا کار دەکەن و ژمارەیان نۆ منداڵە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئێستا ئەو منداڵانە دەستگیر کراون و ڕەوانەی بەشی پۆلیسی نەوجەوانان کراون و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.









باسنيوز
Top