300 ڕێکخراو لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن
سامان حوسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانە و یەکێکە لە چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامی گرووپی لێژنەی ئاشتەوایی نیشتمانی، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئێمە نوێنەرایەتی 300 ڕیکخراوین لە ھەر 5 شارەکەی کوردستان، گرووپێکمان بە ناوی گرووپی ئاشتەوایی نیشتمانی ھەیە، تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە 5 حزبە سەرەکییەکە بەبێ مەرج کۆببنەوە و گفتوگۆیەکی جدی لەسەر مەسەلەی ئاشتی ھەبێت و کۆببنەوە".
ئەو چالاکوانە، ئەوەشی خستەڕوو: "سبەی چوارشەممە 21/9/2016 ڕۆژی جیھانی ئاشتییە، بەم بۆنەیەوە بەتەمای چالاکییەکی ئاشتییانە و ھێمنانەین، سەعات 11 بەیانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان، بەو مەبەستەش گشت ڕێکخراوەکان نوێنەریان لە گشت شارەکان و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانەوە دێن، بەیاننامەکە دەخوێندرێتەوە و داوا لە پێنج حزبەکە دەکەن، کە بەبێ مەرج لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و ئاشتبوونەوەیەکی ڕاستەقینەی سیاسی دروست بکەن".
باسنیوز
