300 ڕێکخراو لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن

 300 ڕێکخراو لە بەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەستن
نوێنەری 300 ڕێکخراوەی کۆمەڵی مەدەنی، بە بۆنەی ڕۆژی ئاشتی جیھانییەوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەردەم تەلاری پەرلەمانی کوردستان، دەبەسترێت.

سامان حوسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانە و یەکێکە لە چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامی گرووپی لێژنەی ئاشتەوایی نیشتمانی، لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئێمە نوێنەرایەتی 300 ڕیکخراوین لە ھەر 5 شارەکەی کوردستان، گرووپێکمان بە ناوی گرووپی ئاشتەوایی نیشتمانی ھەیە، تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە 5 حزبە سەرەکییەکە بەبێ مەرج کۆببنەوە و گفتوگۆیەکی جدی لەسەر مەسەلەی ئاشتی ھەبێت و کۆببنەوە".

ئەو چالاکوانە، ئەوەشی خستەڕوو: "سبەی چوارشەممە 21/9/2016 ڕۆژی جیھانی ئاشتییە، بەم بۆنەیەوە بەتەمای چالاکییەکی ئاشتییانە و ھێمنانەین، سەعات 11 بەیانی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان، بەو مەبەستەش گشت ڕێکخراوەکان نوێنەریان لە گشت شارەکان و ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیانەوە دێن، بەیاننامەکە دەخوێندرێتەوە و داوا لە پێنج حزبەکە دەکەن، کە بەبێ مەرج لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و ئاشتبوونەوەیەکی ڕاستەقینەی سیاسی دروست بکەن".










باسنیوز
Top