داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ناو یه‌كێتییه
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه تا ئێستا نزیكه له باڵی هێرۆ ئیبراهیم، كه خۆیان به زۆرینه‌ی یه‌كێتی ناساندووه، به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاریی نزیك له یه‌كێتی ئاشكرای كرد، كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم به رازیبوونی هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستان بووه‌ته هۆی تووڕه‌كردنی هێرۆ ئیبراهیم و ئێستا په‌یوه‌ندیی نێوان پارێزگاری كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم، كه‌سی یه‌كه‌می باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، تێكچووه.
سه‌رچاوه‌كه راشی گه‌یاند، نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆڕیی كوردستانه‌وه بفرۆشرێت و له رێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه مانگانه پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ شاری كه‌ركووك ره‌وانه بكرێ، چونكه كاتێ به ته‌نكه‌ر له سلێمانیه‌وه بۆ ئیرَان ده‌ڕوات كه‌كووك هیچی ده‌ست ناكه‌وێ، به‌ڵام هه‌رچی هێرۆ ئیبراهیمه مه‌به‌ستیه‌تی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی تانكه‌ر به ئێران بفرۆشرێت و دارایی نه‌وته‌كه راسته‌وخۆ خۆیان سه‌رپه‌رشتیی بكه‌ن، به‌وه‌ش پارێزگاری كه‌ركووك له‌ژێر ده‌ستی خۆی بێت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ پاره‌ی پێ بده‌ن یان نا، ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیی ناكۆكییه‌كانیانه.
سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه، له ماوه‌ی رابردوودا باڵی هێرۆ ئیبراهیم نه‌وتی كه‌ركووكیان له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه فرۆشتووه و نازانرێ پاره‌كه چی لێ هاتووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌ی باڵی ناوه‌ندی بڕیار، به‌ڵام ئێستا رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركووك ده‌فرۆشرێت و نیوه‌ی پاره‌كه‌ی ده‌چێته سه‌ر حسابی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی بۆ حكوومه‌تی عێراق و له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه ده‌فرۆشرێت، له ماوه‌ی رابردووش‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێنج قۆناغ پاره‌ی پترۆدۆلاری داوه‌ته پارێزگای كه‌ركووك، كه بڕه‌كه‌ی 50 ملیۆن دۆلار بووه، كه هه‌ر ئه‌وه‌ش رای پارێزگاری كه‌ركووكی به لای فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆڕیی كوردستانه‌وه گۆڕیوه، چونكه كاتێك نه‌وت به تانكه‌ر فرۆشراوه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌هاتووه‌ته ئیداره‌ی پارێزگاكه.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد، هێرۆ ئیبراهیم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌كو پارێزگاری كه‌ركووك بگۆڕێت و كه‌سێكی دیكه بخاته شوێنی كه گوێڕایه‌ڵی خۆی بێت، ئه‌و ئه‌ركه‌ی به فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق سپاردووه.
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشی: "بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه، په‌رله‌مانتارانی گۆڕانیش رازی كراون و ئێستا پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به ناوی هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و گۆڕینی پارێزگاری ئێستای شاره‌كه".
به‌ڵام محه‌مه‌د عوسمان، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له كه‌ركووك ره‌تی كرده‌وه پڕۆژه‌كه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گۆڕینی پارێزگاری كه‌ركووك و مه‌له‌فی نه‌وته‌وه هه‌بێت، گوتی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه كه‌ركووك شموولی هه‌ڵبژاردن ناكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن له به‌غدا نووسراوی فه‌رمیی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كردووه و داوای كردووه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌م ڕووه‌وه هه‌موار بكرێته‌وه، یان یاسایه‌كی نوێ هه‌بێت كه كه‌ركووك شموولی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان بكات، ئێمه‌ش بۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ هه‌موو حزبه‌كان له كه‌ركووك كۆبووینه‌وه و داوامان كرد را و سه‌رنجیان هه‌بێت، تا كورد به پڕۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووه‌وه بڕواته به‌غدا".
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه، پڕۆژه‌ی ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندیی به لادانی نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه نییه و پارتی‌یش پڕۆژه‌ی هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، گوتی: "به‌پێی یاسای ئێستا، رێگری هه‌یه له هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك، ئێمه ته‌نیا مه‌به‌ستمانه یاساكه لابدرێ یان هه‌موار بكرێته‌وه، دوور و نزیك مه‌به‌ستمان نییه پارێزگاری كه‌ركووك لابده‌ین و كه‌سێكی دیكه‌ی له شوێن دابنێین".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك هه‌یه كه به ئاگاداری پارێزگاری كه‌ركووك كراوه و ته‌نیا ده‌یانه‌وێ ده‌قی نووسراوی رێككه‌وتنه‌كه ببینن كه بزانن تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركووكدایه، نه‌ك مه‌به‌ستی دیكه.
لای خۆشیانه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له نووسینێكیدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 9 ساڵه له پرۆسه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكدا به‌رپرسه.
پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه: ”ئایا خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئێستای بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوار و چه‌وتییانه‌ی رابردووه؟ ئه‌گه‌ر وابێت پشتیوانین، ئه‌گه‌ر وه‌كو رابردووش بۆ شه‌ڕی پشك بێت، ئه‌وا هه‌ڵه و چه‌وتییه‌كان زیاتر ده‌بن“.
هاوكات، ماڵپه‌ڕێكی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح و ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی مه‌له‌فی نه‌وتی كه‌ركووك كێشه كه‌وتووه‌ته نێوان مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی و پارێزگاری كه‌ركووك.
به‌پێی زانیاریی ماڵپه‌ڕه‌كه پارێزگاری كه‌ركووك، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیشه، گوێی به نیگه‌رانییه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌ی نه‌داوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه نه‌وتی كه‌ركووك له ڕێگه‌ی بۆڕیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌وه‌ش مه‌ڵبه‌ندی حزبه‌كه‌ی زیاتر نیگه‌ران كردووه و به هۆیه‌وه كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان.
لای خۆشیه‌وه ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به كه‌ناڵی (كوردسات)ی سه‌ر به باڵی هێرۆ ئیبراهیمی راگه‌یاندووه: "ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك ناشه‌فاف نه‌بوایه خه‌ڵك و ئیداره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌یانزانی نه‌وتی كه‌ركووك چۆن ده‌برێت و بۆ كوێ ده‌برێت و داهاته‌كه‌شی بۆ كوێ ده‌چێت".
ئاسۆ مامه‌ند ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه پێشتر 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك براوه و فرۆشراوه و داهاته‌كه‌شی بۆ كه‌ركووك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
لای خۆشیانه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق ڕای گه‌یاندووه، له ساڵی 2014ه‌وه كه نه‌وتی كه‌ركووك ڕاده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، نازانن داهاته‌كه‌ی چی لێ دێت و له چیدا خه‌رج ده‌كرێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی گوتووه، پشتیوانی له نامه‌كه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركووك ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه، كه داوای كردووه نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانه‌وه رابگیرێت.
نه‌وتی كه‌ركووك له پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كیی (ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن و جه‌مبوور و خه‌باز و بابه‌گوڕگوڕ) پێكدێت، ئێستا رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت لێی ده‌رده‌هێنرێت و له رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا ده‌كرێ، كه نیوه‌ی داهاتی بۆ هه‌رێمی كوردستانه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ به‌غدایه.
باسنيوز
