نەوشیروان مستەفا دەیەوێت قەرەبوونی لەتکردنی یەکێتی بکاتەوە

نەوشیروان مستەفا دەیەوێت قەرەبوونی لەتکردنی یەکێتی بکاتەوە
کادیرێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، باس لە پرۆژەیەکی نوێ دەکات، بۆ چاککردنی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و دەڵێت هەوڵەکان بەردەوامی هەیە.

جەمال یوسف بۆتانی، کادیری پێشکەوتووی یەکێتیی نیشتیمانی كوردستان و پەرلەمانتاری پێشووی ئەو حیزبە راگەیاند : "پرۆژەیەک لەلایەن کادیرانی یەکێتییەوە ئامادە دەکرێت، بۆ ئەوەی رێگاچارەیەک بۆ کێشەکانی یەکێتی بدۆزرێتەوە، چونکە دەبێت کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکرێت و ناکرێت ئاوا بەردەوامی پێ بدرێت".

گوتیشی: "ئەو پرۆژە گشتگیر دەبێت و بۆ داهاتووی یەکێتی دەبێت، لەئاستی خوارەوەی کادیرانی یەکێتی ئامادە دەکرێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی بەردەوامە و گوتیشی: " ئەوەی نه‌وشیروان مسته‌فا کردی لە رابردوو دەیەوێت قەرەبووی لەتبوونی یەکێتی بکاتەوە".


باسنیوز-
Top