پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پەیەدە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دروست دەبێت
ئەمشەو، (19\9\2016)، لە چەند ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕوپێکدادان لەنێوان هێزێکی سەر بەپارتی یەکێتی دیموکراتی، (پەیەدە)، و خەڵک دروست دەبێت کە هێزەکان دەیانەویست چەند گەنجێک دەستگیربکەن، بۆ لەشکری ناچاری، نوری بریمۆ، ئەندامی سەکردایەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان-سوریا، راگەیاند، پەیەدە، دەستی داوەتە فشار و ڕاوەدوونانی گەنجانی ڕۆژئاوای کوردستان،
گوتی: "پەیەدە، لەلایەن ڕژێمی، بەشار ئەسەد، و ئێرانەوە بەکرێگیراوە، بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە ئەوەی ئەمشەو ڕوویداوە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەرخەری رووی راستەقینەی پەیەدەیە و ئێستاش دەستان کردووە بە فشار خستنە سەر پارتەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و دەست تێکەڵکردنیان لەگەڵ دەزگای ئیستخباراتی سوریا".
ئەوەشی خستەروو: لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان (ئەنەکەسە)، لەگەڵ پرسی رەوای گەلی کوردستانە پەیەدە دژایەتی دەکات.
باسنیوز-
