پێشمه‌رگه‌ لە باشورى كەركوک گومان له‌ كارێكی داعش ده‌كات، ده‌ڵێت پلانێكی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌

پێشمه‌رگه‌ لە باشورى كەركوک گومان له‌ كارێكی داعش ده‌كات، ده‌ڵێت پلانێكی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه‌یه‌
چەكدارانی داعش لە دەوروبەرى ئەو گوندانەى باشورى كەركوك كە لە ژێر كۆنترۆڵى هێزەكانیاندان سەرقاڵى لێدانى خەندەقن، سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ش رایگه‌یاند، بەرپرسانى پێشمەرگە گومان لەو كارەى داعش دەكەن و پێیانوایە پلانێكى گەورەى لەپشتەوەیە.

عەقید روكن تاریق ئەحمەد جێگرى فەرماندەى لیواى نۆى هێزى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند، "گومان دەكرێت داعش هەموو ئەو خەندەقانە پڕ لە بۆمب و تەقینەوە بكات كە هەڵیاندەكەنێت."

وتیشى، " نازانین ئامانج لەم كارەى داعش بۆ بەرگرتنە لە هێرشى پێشمەرگە یان بۆمبرێژكردنى دەوروبەرى ناوچەكانى ژێر كۆنترۆڵیەتى خۆیه‌تی."

عەقید روكن تارق ئاماژەى بەوەشكرد، دەیانەوێت لەرێگەى فرۆكەى بێ‌ فرۆكەوانەوە چاودێرى داعش بكەین لەكاتى لێدانى خەندەق، بەڵام ئەوان لەوكاتەدا ئاگر دەكەنەوە و هەموو ناوچەكە بەدووكەڵى رەش دادەپۆشن.

لەكاتى هەڵكەندنى خەندەق دا لەگوندەكانى باشورى كەركوك ، نزیكەى 10 چەكدار و دوو ئۆتۆمبێل پاسەوانێتى ئەو ئۆتۆمبێل و حەفارانە دەكەن كە خەندەق هەڵدەكەنن.

هەڵكەندنى خەندەق لەلایەن داعشەوە لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆیدا، لەكاتێكدایە لەو ناوچەیە پێشمەرگەش لەدەوروبەرى سەنگەرەكانى خەندەقى لێداوە و هێرشى هێزە عێراقیەكانیش بۆ سەر حەویجە نزیكبوەتەوە


ZNA -
Top