به‌شیر؛ له‌ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكدا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراو دووانی دیكه برینداربوون
جه‌وده‌ت ئه‌لعه‌سافی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لیوای 16ی حه‌شدی توركمانی وتی"كوژراوه‌كه ناوی سه‌ید عه‌لا ئه‌لغرابی-یه‌و خه‌ڵكی دیوانیه‌یه".
ئه‌لعه‌سافی كه خۆی له‌گوندی به‌شیره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كوژراوه‌كه سه‌ربه فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی بووه‌و بۆمبه چێندراوه‌كه‌ش كه ته‌قیوه‌ته‌وه پێشتر له‌لایه‌ن داعشه‌وه دانراوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی كه‌ركوك وتی"ته‌رمی كوژراو و دوو برینداره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌و یه‌كێك له برینداره‌كان ته‌ندروستی ناجێگیره".
سه‌ید عه‌لا ئه‌لغرابی ئه‌و چه‌كداره‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌شیردا كوژرا
گوندی به‌شیر ده‌كه‌وێته باشوری رۆژئاوای شاری كه‌ركوك‌و 30ی نیسانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئازادكرا.
داعش له مانگی 6ی 2014وه رویكرده عیراق‌و دوای گرتنی موسڵ ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عیراقداگرت، هه‌رچه‌نده هێزه عیراقییه‌كان زۆر ناوچه‌یان له‌داعش پاككردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و رێكخراوه چه‌ند شوێنێكی به‌ده‌سته‌وه ماوه له‌ناویاندا شاری موسڵ كه دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه.
خه‌ندان-
