فەرحان جەوهەر: خهڵكی، باش له خۆدزینهوه لە بەرپرسیارێتی گهیشتوون
(فەرحان جەوھەر) پێوەست بە بانگهێشتهكهی حکوومەتی هەرێم له لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەت و پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، ''کارێکی زۆر گرینگە بۆ ئەوەی گشت لایەک لە راستییەکان تێ بگهن؛ بە تایبەت بۆ ئەوانەی بەردەوام دەڵێن نەوت شەفاف نییە و داهات چۆنچۆنییه، ههڵبهت ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە گشت لایەک بیزانێ کە نەوت و داهات چۆنە؛ لە راستیدا خۆ نوێنەری ئەو لایەنانەی بەردەوام باسی داهات و نەوت دەکەن لە حکوومەتدا هەنە و دەتوانن لە ڕێی نوێنەرەکانیانەوە زانیاریی پێویست به دهست بێنن، كهچی نایانەوێ ئەو کارە بکەن و، لە جیاتی نوێنەرەکانیشیان قسە دەکەن.''
(فەرحان جەوهەر) دەیشڵێ، مەبەستی ئەو لایەنە سیاسیانە زۆر روونە، کە دەیانەوێ شەقام بوروژێنن و خۆ لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە کە ئێستا هەرێم تووشی قەیرانی ئابووری بووە.
ئاماژەیشی دا، ''ئەو لایەنانەی کە کۆبوونەوە لەگەڵ حکوومەت رەت دەکەنەوە، بۆ ئەوهیانە تا لەسەر کاری خۆیان بەردەوام بن، بهوهی كه لە راگەیاندنەکانهوه دیاره دژی حکوومەتن و تۆمەت پێوەست بە داهات و نەوت دەبەخشنەوە، ئەگەر بێت و بەشداریی کۆبوونەوەی حکوومەت بن، ئیدی راستییەکان دەزانن و ناتوانن بەرانبەر گەل شتێک بڵێن، بۆیە نایانەوێ بەشدار بن تا لە پڕۆپاگندەکردندا بەردەوامییان هەبێ.''
ئهو پهرلهمانتارهی پارتی ئاماژهی دا بهوهی كه، ''خەڵک تەواو لەو لایەنانە گەیشتوون، ئەگەر وانەبا تاکو ئێستا بەرگەی ئەم دۆخە ئابوورییه سهختهیان نەدەگرت و، پێشمەرگەیش لە دژی تیرۆردا بەردەوام وا قارهمانانه خاکی پیرۆزی کوردستانیان نهدهپاراست.''
(فەرحان جەوهەر) زۆرتر جهخت لهسهر ههڵوێستی خهڵكی دهكاتهوه و دەڵێ، ''خەڵک تێدەگهن کە ئەو لایەنانە دەیانەوێ گشت بەرپرسیارێتییەک و خەتایەک بخەنە ئەستۆی پارتی، خەڵک دەزانن دۆخەکە بەرپرسیارێتیی هەمووانه و، هەریەکە و بەگوێرەی قەبارەی خۆی لێی بەرسیارە، دەبێ هەوڵی چارەکردنیشی بۆ بدات.''
PDK.info
