وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دوایین ئاماری هاتنی گەشتیاران بڵاوکردەوە

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دوایین ئاماری هاتنی گەشتیاران بڵاوکردەوە
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دوایین ئاماری هاتنی گەشتیارانی بۆ باشووری کوردستان بڵاوکردەوە و هەر گەشتیارێکیش 300 دۆلاری خەرجکردووە.

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار تاوەکو دوا رۆژی جەژنی قوربان 211 هەزار گەشتیار هاتوونەتە باشووری کوردستان، لەگەڵ هاتنی ئەو رێژە زۆرەی گەشتیاران لە شەش مانگی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵی رابردوو داهاتی وەزارەت دوو هێندە زیادیکردووە.

هاتنی گەشتیاران بازاڕەکانی بوژاندەوە، بەجۆرێک بەشێک لە فرۆشیاران بازاڕیان لە 30% زیادیکردووە، کەلووپەلە کوردەواریەکانیش 80% کڕیاریان هەبووە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار هەر گەشتیارێک 300 دۆلاری خەرجکردووە، داهاتی ئەو رێژە زۆرەی گەشتیارانیش زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار بووە.


رووداو -
Top