ده‌میرتاش سه‌ردانی هەولێر ده‌كات و لەگەڵ بارزانی کۆدەبێتەوە
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (HDP) به‌یاوه‌ری شاندێكی فراوانی پارته‌كه‌ی رۆژی 21ی ئەیلوول سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی ئەو زانیاری‌یان، ده‌میرتاش له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌میرتاش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارته‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان عوسمان بایده‌میر، پەرلەمانتار له‌نێو شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا ده‌بێت و شاندی نێوبراو ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیاریيه‌كان، ئامانج له سه‌ردانه‌كه پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ده‌په و پارته‌كانی باشووری كوردستانه.
بڕیاره شانده‌كه‌ی هه‌ده‌په جیا له پارته سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك داموده‌زگای كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی دیدار ئه‌نجامبدات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دیداره‌كاندا باس له كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان پارته كوردییه‌كان و رێگاچاره‌ی كێشه‌كانیان بكرێت.
رووداو -
