٦٣ملیۆن دۆلار داھاتی گەشتیاری ڕۆژانی جەژن بوو
ئەمڕۆ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار (نەورۆز مەولود) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ھاتنی گەشتیارانی لە ڕۆژانی جەژندا راگەیاند کە بەم جۆرە بوو؛ لە ماوەی ١٠ ڕۆژ واتە لە ٦تا ١٥ی ٩ زیاتر لە ٢١١ ھەزار گەشتیار ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ بە رێژەی ٧٢% زیادی کردووە.
(نەورۆز مەولود) گوتیشی، زۆربەی گەشتیاران لە شارەکانی خوار و ناوەڕاست بۆ ھەرێم ھاتبوون کە ڕێژەی ٨٠% گەشتیارانی پێکھێناوە، گەشتیاری بیانیش لە دەروازەکانی ئێران و تورکیا و ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی ھاتوون کە ڕێژەی ٢٠% ی گەشتیارانی پێک ھێناوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونی لێژنەکانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار بۆ ھەرگەشتیارێک ٣٠٠ دۆلار مەزندە کراوە، بەم جۆرە کۆی داھاتی گەشتیاری لەم دە ڕۆژەدا کە ھاتوونەتە نێو بازاڕەکانی ھەرێم ٦٣ ملیۆن دۆلار بووە.
KDP
