"دەبێ سەرجەم گروپەكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوودا پاشەكشەی پێ بكرێت"
ئەحمەد عەزیز رایگەیاند كە: " لەئێستادا گروپی عەسایبی ئەهلی حەق لە خورماتوودا پاشەكشەی پێكراوەو گروپەكانی دیکەی حەشدی شەعبی بوونیان هەیە. دەبێ سەرجەم گروپەكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوودا پاشەكشەی پێبكرێت، چونكە تا ئەوان لێرە بن نە ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێ، نە ئیدارەی شار دەتوانێ كارەكانی بەڕێكی بكات، نە پێككهاتەكانیش دەتوانن بەشێوەیەكی ئاسایی و نۆڕماڵ بەیەكەوە بژین."
رونیشی كردەوە: "حەشدی شەعبی گروپ گروپەو هەریەكەی سەر بە حزبێكە، تەنها خاڵی هاوبەش و كۆكەرەوەیان مەرجەعەكەیانە و ناوی لەهەموویان ناوە حەشدی شەعبی. خۆ لە بڕیاردان و هەڵسوكەوت و بیروباوەر و سیاسەتەوە زۆر دژی یەكن و چەندین جار روبەڕووی یەكیش بوونەتەوە."
بەرپرسی ناوچەی دوز خورماتووی پارتی جەختیشی كردەوە: "حەشدی شەعبی هێزێكە بۆ مەرام و مەبەستی تایبەت دروست كراوە، رێكخراو پوخت نین. پێویستە هەموو هێز و لایەنەكانی خورماتوو لەم راستییە بگەن ئەمڕۆبێ یان سبەی تا حەشدی شەعبی لە خورماتوو نەڕۆن ئارامی و ئاسایش و پێكەوە ژیان دروست نابێت. چارە ئەوەیە هێزیكی ئاسایش لە هەموو نەتەوەو پێكهاتەكان بۆ شارەكە دروست بكرێت و هیچ ئینتیماو بیرێكی بەسەردا زاڵ نەكرێت بۆئەوەی هەموو پێكهاتەكان بەبێ جیاوازی بپارێزێت."
KDP
