جگە لە پارەی ٢٠١٦ حكوومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار قەرزداری جووتیارانی كوردستانە

 جگە لە پارەی ٢٠١٦ حكوومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار قەرزداری جووتیارانی كوردستانە
ئەندامێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، پارەی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ حكوومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار قەرزداری جووتیارانی كوردستانە، چەكی ٥٠% ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ پێش جەژنی قوربان گەیشتووەتە سایلۆییەكانی هەرێمی كوردستان و پارە بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت، ئەوەی دیكەی لە داهاتوودا دەدرێت.

(نەجیبە نەجیب) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: چەكی ٥٠% ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ پێش جەژنی قوربان گەیشتووەتە سایلۆییەكانی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەبەر جەژن پارە دواكەوتووە و نەگەیشتووە، ئەگەرنا چەك بە بێ پارە ڕەوانە ناكرێت، ئەگەر تا ئێستا پارەكە نەهاتبێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی جووتیاران دێت.

گوتیشی: پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان هی ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ حكوومەتی عێراق ٧٠٠ ملیار دینار قەرزدارە، جگە لە پارەی ٢٠١٦، واتە ٣٥٠ ملیار دینار ئەوجارە بەسەر جووتیاران دابەش دەكرێت ئەوەی دیكەیش لە داهاتوودا دەدرێت.






Top