سلێمانی.. فڕۆکەیەکی سەربازیی عێراقی گڕ دەگرێت

 سلێمانی.. فڕۆکەیەکی سەربازیی عێراقی گڕ دەگرێت
فڕۆکەیەکی سەربازیی عێراقی کە ڕۆژانە مەشق و ڕاھێنانی دەکرد، لە ئاسمانی سلێمانی، بەھۆی تەقینی تایەکانییەوە گڕ دەگرێت دەکەوێت.

تاھیر عەبدولڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، لەم بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە، 19/9/2016 فڕۆکەیەکی مەشق و ڕاھێنانی سەربازیی عێراقی کە ڕۆژانە لە فرۆکەخانەی سلێمانی مەشق و ڕاھێنان دەکات، لە کاتی نیشتنەوەیدا تایەکانی فڕۆکەکە لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی تەقین و بەھۆیەوە دەکەوێت''.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە بە خێرایی گەیشتنە سەر فڕۆکەکە و ئەو ئاگرەی لە تایەکانی فڕۆکەکە کەوتبووەوە توانییان بیکوژێننەوە و ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە، ئێستاش فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییە و بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".








باسنيوز
Top