سێزدەیەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز دەستی پێ کرد
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی میهر، هیوا حاجی محه‌مه‌دی به ئاماژه به‌م بابه‌ته که 13 شانۆ له به‌شی کێبڕکێی فیستیڤاڵی شانۆی کوردی سه‌قز به‌شدارییان کردووه، گوتی: ئه‌م شانۆیانه له ماوەی سێ ڕۆژدا له شاری سه‌قز نمایش ده‌کرێن.
ئه‌وەشی زیاد کرد: "به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی لێژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵه‌که ئه‌م شانۆیانه بریتین له خانووی سێیه‌م، سه‌رناد، خه‌ج و سیامه‌ند، چریکه‌ی چیای هالۆز، به‌ته‌نیا ژنێک، ته‌یه‌ل، سه‌مفوونیای ئاژه‌ڵه‌کان، ڕه‌شۆ، پاییز، دوایین شه‌ڕه‌کانی فه‌رمانده پیف، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات گرنگه، سپی مه‌ند و تارتۆف."
ئه‌و شانۆیانە له شاره‌کانی سنه، ورمێ، مه‌هاباد، دێهڵوڕان، بۆجنورد، سه‌قز، هه‌ولێر، ئامه‌د و باتمانی کوردستانی باکوور به‌شداریان کردووه و دواجار له‌لایه‌ن لێژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵه‌کهوە بۆ به‌شی کێبڕکێ هه‌ڵبژێردراون.
حاجی محه‌مه‌دی گوتی: ئه‌م 13 شانۆیه له نێوان 43 به‌رهه‌می گه‌یشتوو به ده‌بیرخانه‌ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردی هه‌ڵبژێردراون. داوه‌ره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌که بریتی بوون له باقر سرووش، ڕامین ڕاستی و عه‌لیڕه‌زا هیمه‌تیان.
سێزده‌یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی کوردیی سەقز ئەمڕۆ دووشەممە له شاری سه‌قز ده‌ستی پێ کردووە تاکوو سێ ڕۆژ درێژه‌ی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه چه‌ندین ڤۆرک شۆپ و پێشانگە و چالاکیی هونەری، ئەدەبی و ڕۆشنبیری به‌ڕێوه ده‌چن.
باسنيوز
