تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان دەکرێت
به پێى زانیاریيه كان دەرکەوتووە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو، تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان کراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
لەمبارەیەوە عەمید عەلی محەمەد شاسوار، ناسراو بە عەلیی شەهید محەمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان، بە ڕادیۆی (دەنگ)ی ڕاگەیاندووە: ”ڕاستە تەقە بەسەر ماڵەکەمدا کراوە“. باسیشی لەوە کردووە: ”گومانم لە کەس نییە و پێدەچێت کەسانی ئاژاوەگێڕ و سەرخۆش ئەو کارەیان کردبێت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە مانگی ڕابردوودا، باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەرۆکایەتی دەکات و ناوەندی بڕیاری یەکێتی بە ”باڵی قۆرخکار“ ناویان دەهێنێت، هەوڵی گۆڕینی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانی دا، بەڵام لەلایەن سەرکردەکانی ناوەندی بڕیاری یەکێتییەوە ڕێگری لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کرا.
باسنيوز
