كۆتایی به مانگرتنى پشتیوانى له زیندانییه سیاسییه‌كانى لاى په‌یه‌ده ده‌هێنرێت
كۆنگره‌كه به گوته‌ى باوكى ده‌ستگیركراو " به‌ختیار ڕه‌سوول" ده‌ستی پێكرد و تیایدا به‌ناوى خۆى و كه‌سوكارى ده‌ستگیركراوه‌كان سووپاسی ئه‌و چالاكوانانه‌ى كرد كه مانیان له خواردن گرتووه و هاوسۆزی خۆیان بۆ زیندانیكراوه سیاسییه‌كان له زیندانه‌كانى په‌یه‌ده ده‌ربڕی، داواشی كرد كۆتایی به مانگرتنه‌كه بهێنن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندرووستیان درووست نه‌بێت.
پاشان، موحسن تاهر، به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ئه‌نجوومه‌نه ناوخۆییه‌كان، سووپاسی میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نووسانى كرد كه هه‌واڵى سات به ساتى مانگرتووانیان گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها سووپاسی ئه‌نجوومه‌نى ناوخۆیی خۆرهه‌ڵاتى قامیشلۆ و سه‌رجه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كانى دیكه‌ى كرد كه هاوسۆزبوون له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى ناوخۆیی خۆرهه‌ڵات له دیره‌ك تا عه‌فرین، هه‌روه‌ك سووپاسی مانگرتووانى كرد كه ماوه‌ى حه‌وت ڕۆژ مانیان له خواردن گرت، گوتیشی :" بارى ته‌ندرووستیان ڕۆژ به ڕۆژ خراپتر ده‌بوو.
موحسین تاهر، سووپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌شى كرد كه پشتیوانی‌یان له ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و زیندانییه سیاسییه‌كانى نێو زیندانه‌كانى (pyd) كرد كه ماوه‌ى 32 ڕۆژه له زینداندان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه ته‌نها هۆكارى ده‌ستگیركردنیان ئه‌وه‌یه، به‌شدارییان له مه‌راسیمی ناشتنى ته‌رمى پێشمه‌رگه‌ى ڕۆژئاوا شه‌هید "حه‌بیب قه‌دری" كردووه. به‌و كۆنگره‌یه‌ش كۆتایی به مانگرتنه‌كه هێنرا.
BAS NEWS-
