كورد له كه‌ركووك خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ده‌كات و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ره‌تیده‌كه‌نه‌وه
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك , له ئێستاوه لایه‌نه كوردییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵكردووه, بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش و به‌جیا ئه‌نجامدروان و ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ك و حزبه كوردییه‌كانیش له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ئاستێكی به‌رزدایه.
پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له ئێستاوه پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر زیاتر له یه‌كێتی ده‌نگ نه‌هێنن ئه‌وا كه‌متر ناهێنن".
یه‌كێتی نيشتمانی كوردستان, پێشتر به‌ته‌نیا ده‌نگی زۆرینه‌ی كه‌ركووكی بۆخۆی مسۆگه‌ر كردبوو, پێده‌چێت د‌رك به دابه‌زینی ئاستی ده‌نگه‌كانی بكات له‌داهاتوو, هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه نوێییهكهیدا, كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌یه‌ك تیم كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و ژوورێكی هاوبه‌شییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێهێناوه.
هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن كۆده‌نگییه‌ك له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌دیده‌كرێت, به‌ڵام پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك مه‌رجی قورسییان بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه و پێده‌چێت به‌هۆی رازینه‌بوونی ئه‌وانه‌وه نه‌توانرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام بدرێت.
عه‌ره‌به‌كانیش به‌بیانووی ئازادنه‌كردنی ناوچه‌كانییان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ره‌تده‌كه‌نه‌وه, هه‌ربۆیه چاودێران به پێویستی ده‌زانن كورد دوای رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی خۆی پێویسته گه‌ڕێكی دانووسانه‌كانی ته‌رخان بكات به‌ئاراسته‌ی رازیكردنی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركووك.
K24 -
