بەرپرسی یەکەکانی 70ی هێزی پێشمەرگە: بەوردى ئامادەکارى کراوە بۆ ئازادکردنى موسڵ

 بەرپرسی یەکەکانی 70ی هێزی پێشمەرگە: بەوردى ئامادەکارى کراوە بۆ ئازادکردنى موسڵ
فەرماندەی یەكەكانی ھێزی 70ی سەر بەوەزارەتى پێشمەرگە ڕای گەیاند: "لە ئایندەیەکى نزیکدا پڕۆسەى ئازادکردنى موسڵ دەستپێدەکات، هەروەها ئێستا زۆر بە وردى ئامادەکارى بۆ ئازادکردنى پارێزگاى موسڵ دەکرێت، گوتیشى: "هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاگادارى هەموو کارەکانى ئێمەیە بۆ ئازادکردنى موسڵ لە دەستى تیرۆریستانى داعش".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەكەكانی 70ی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەلێدوانێکدا ڕای گەیاند: "لە ئایندەیەکى نزیکدا پڕۆسەى ئازادکرکدنى موسڵ دەستپێدەکات، گوتیشى:" ئێستا هەموو بە گەرمى ئامادەکارى بۆ ئازاکدرکردنى پارێزگاى موسڵ لە دەستى تیرۆریستانى داعش دەکرێت".

گوتیشى:" ناتوانم کاتى ئۆپەڕاسیۆنەکە ئاشکرا بکەم، بەڵام ئۆپەڕاسیۆنى ئازادکردنى موسڵ زۆرى نەماوە، ڕوونیشى کردەوە، هیچ ئۆپەڕاسیۆنێکى سەربازى بەبێ بەشداریکردنى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و ئەمریکا نەدەکرێ نە سەرکەووتوو دەبێ بۆیە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاگادارى ئۆپەڕاسیۆنى ئازادکردنى موسڵە".

بەرپرسی یەکەکانى 70ى هێزى پێشمەرگە ئەوەشى گوت: "ئەمریکا ئاگاداری ئەو ئۆپەڕاسیۆنەیە، چونکە لە هەولێر ژوورى عەمەلیاتى هاوبەش هەیە لە نێوان وەزارەتى بەرگرى عێراق، وەزارەتى پێشمەرگە، هێزەکانى هاوپەیمانان و ئەمریکا بۆیە لەکاتى دەستپێکردنى ئەو ئۆپەڕاسیۆنە وەکو چۆن ناوچەکانى دیکەمان ئازادکردووە، ئاواش پارێزگاى موسڵ لەدەستى تیرۆرستانى داعش ئازاد دەکەین".




باسنیوز
Top