گەرمیان.. 20 فرۆشیاری یارییە ئاگرییەکان دەستگیر كراون

 گەرمیان.. 20 فرۆشیاری یارییە ئاگرییەکان دەستگیر كراون
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 20 فرۆشیار بەهۆی فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكانەوە دەستگیر كراون ‌و 19 حاڵەتی شەڕكردن ‌و 4 حاڵەتی دزیكردنیش تۆمار كراوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 2016 -9 -18 ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 19 حاڵەتی لێدان ‌و شەڕكردنی جۆراوجۆر و 2 حاڵەتی هەڕەشەكردن ‌و 4 حاڵەتی دزیكردن ‌و 3 حاڵەتی سووتان ‌و حاڵەتێكی هێرشكردن بۆ سەر فەرمانبەران تۆمار كراوە".

هەروەها گوتی "بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە 5 هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و 16 هاووڵاتی دیكەش بریندار بوون".

قدوری ڕوونیشی كردەوە "هەر لە ڕۆژانی جەژندا 20 فرۆشیار بەهۆی فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكانەوە دەستگیر كراون".











باسنيوز
Top