گۆڕان وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

 گۆڕان وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئاشکرا دەکات.

رۆژی دووشەممە 18ـی ئەیلوولی 2016، شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە کەناڵی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، کە کۆ بوونەوە لەسەر داهات و چۆنێتی سەرفکردنی، کاری پەرلەمانە و پێویستە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە.

شۆڕش حاجی هەروەها رایگەیاندووە، کە حزبەکەی بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە ناکات.

رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوول، لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی فراوان بکەن.

ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە کردبوو، کە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران پێی باشە داتا و زانیاریی درست و فەرمی لەبارەی داهات و خەرجییەکان بداتە هەموو حزبە سیاسییە بەشدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەیلوول، محەمەد عەلی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای تەوافووقێکی هەمەلایەنە دامەزراوە و “هەموو لایەنەکان لە حکوومەتدا بەشدارن، نابێت کەس خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێتەوە“.










باسنیوز
Top