نوێنەری هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی ئۆباما و عەبادی دەکات
بڕیارە رۆژی دووشەممە 19ـی ئەیلوولی 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە تێیدا فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان دەکات، تاوتوێی باراک ئۆباما و حەیدەر عەبادی تاوتوێی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ دەکەن، وێڕای چۆنێتیی ئیدارەدانی پارێزگاکە دوای داعش.
بەپێی زانیارییەكان، فوئاد حوسێن لە کۆ بوونەوەکەدا باسی بەشداریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی موسڵ دەکات.
دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی داعشزۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان لە عێراق داگیر کرد.
باسنیوز
