تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕویدا

تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕویدا
به‌هۆی‌ تەقینەوەی بۆمبێکی کۆنترۆڵکراو لە نزیک بازاڕێکی میلی لە شاری بەغدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک كوژراو نۆ كه‌سی‌ دیكه‌ بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی کۆنترۆڵ کراو لە قەزای مەحمودیەی سەر بە بەغدا لە نزیک بازاڕێکی میلی تەقیەوە و لە ئەنجامدا هاوڵاتیک کوژرا و نۆ کەسی تریش بریندار بوون.

وتیشی‌ سێ ژن لە ناو بریندارەکاندا هەیە کە بە مەبەستی کڕینی پێداویستی ڕۆژانە سەردانی بازاڕەکەیان کردووە.

دوێنێش لە ناوچەی بەیاعی شاری بەغدا بۆمبێک تەقیەوە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و پێنج کەسی تر بریندار بوون.

دوابەدوای دانانی ئامێری پشکنینی سۆنار لە دەروازەکانی هاتنە ژورەوەی بەغدا تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بەرچاو کەمیکردووە، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن ئیستا بۆمبی کۆنترۆڵکراو زیاتر لە جاران لە بەغدای پەیتەخت دەتەقێتەوە.










خەندان
Top