نرخی ئەمڕۆی زێڕ
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد و نزمترین ئاستی لەم مانگەدا تۆمار کرد.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ شەممە (2016/9/17)، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە (1310) دۆلارە، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ یەک ئۆنسە زێر بە (1314) دۆلار بوو.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (21) بە (235) هەزار دینارە و نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش بەم شێوەی خوارەوەیە:
لیرە - 354,000 دینار
یەک کیلۆ زێڕ - 42,376 دۆلار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (18) - 201,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار (24) - 267,000 دینار
Bas News-
