رووسیا ره‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و هێرشه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه مۆسكۆ و واشنتۆن هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازییان هه‌بێت له سووریا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سووریا راشگه‌یاند، ئێستا شه‌ڕێكی "توند" له‌نێوان سوپای حكوومه‌تی سووریا و چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه نزیكه‌ی 80 سه‌رباز گیانییان له ده‌ستاوه، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن: "62 سه‌رباز كوژراون".
بنكه سه‌ربازییه‌كه له نزیكه‌ی "جه‌به‌ل سه‌رده" بووه له پارێزگای دێره‌زوور و به گوێره‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی حكوومه‌تی سووریاش، ئێستا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه.
بۆردومانه‌كه له كاتێكدایه، به‌رپرسانی باڵای مۆسكۆ و واشنتۆن ئاماده‌یی خۆیان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له سووریا راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هیچ لێدوانێكیان له باره‌ی ئه‌و بۆردومانه نه‌داوه.
K24-
