رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت
ژمارەی ئاوارەکان بۆ باشووری کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. رۆژ نییە سەتان کەس لە خەڵکی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش خۆیان نەگەیەننە کەمپەکانی باشووری کوردستان.
کەمپەکان بەبەردەوامی فروانتر دەکرێن، بەڵام لێشاوی ئاوارەکان خێراترن، هەموو ئەوانە و سنوورداری هاوکاری حکومەتی عێراق و رێکخراوەکانش بوونەتە هۆکاری خراپی رەوشی ئاوارەکان
بەهۆی شەڕی موسڵ پێشبینی دەکرێت 400 بۆ 600 هەزار کەس بەرەو هەرێمی کوردستان ئاوارە ببن. ئێستا ژمارەی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 800 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.
RUDAW
