بۆ جاری سێیەم تۆپخانەكانی ئێران ناوچەی سیدەكانیان تۆپبارانكرد
رۆژی شەممە 17-9-2016 بۆ جاری سێیەم تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران دهستیانكردهوه به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان له سنوری شارۆچكه‌ی سیده‌كان و بەهۆیەوە 70 خێزانی دیكە ئاوارەبوون.
شایەتحاڵ، كاسبكار و خەڵكی ناوچەكە باس لە تۆپبارانەكانی تۆپخانەكانی پاسداران دەكەن و دەشڵێن، دەنگی تەقە و رووبەڕبوونەوەی چەكداری لە ناوچەكە دەبیسترێت.
محه‌مه‌د مه‌جید، موختاری گوندی به‌ربزین دەڵێت "كاژێر هه‌شتی به‌یانی بوو، كه فڕۆكه‌یەكی سیخوری بۆ نیو كاژێرێك به ئاسمانی ناوچه‌كه سوڕایه‌وه، دواتر ده‌ستیانكرد به تۆپبارانكردن و ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌ر له سه‌قه‌ره‌وه تاوەكو به‌ربزین، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بینن كه ئاگر كه‌وتووەته‌وه".
تۆپبارانه‌كه به خه‌ستی چیای سه‌قه‌ر، به‌رده‌سپیان، گه‌روه‌زین، گه‌روی سنگا، كه‌تینه، پهریزان و به‌نێی گرتووەوه. ئه‌و ناوچانه‌ی ئێستا به‌هۆی تۆپبارانەكان رهشههڵگهڕاون.
له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هار لەو ناوچانە زیاتر له 300 خێزانی تێدا نیشته‌جێبوو، تۆپبارانه‌كانی رابردوو زیاتر له 200 خێزانی ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ئه‌مڕۆش 70 خێزانی دیكه‌ی ئاواره بوون.
به‌گوته‌ی كاسبكارانی ناوچه‌ی گه‌روی مێرهكین، كه دواهه‌مین خاڵی سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستانه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای پاسداران و لایه‌نێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە ناوچەكە هه‌یه.
جه‌بار زێرۆ، هاونیشتمانی دەڵێت "كاژێرێك دوای تۆپبارانه‌كه ده‌نگی ته‌قه‌ی وردیش وه‌ك دۆشكە، بیكه‌یسی، كڵاشینكۆف و ئاربیجی ده‌بیسترێن، ئه‌و شه‌ڕه‌ی پاسدارانی ئێران نازانین له گه‌ڵ كێیه به‌ڵام له ناوچه‌ی گه‌روی مێرهكینه".
دوای شه‌ش ساڵ ئارامی و ئۆقره‌یی ئه‌و ناوچه سنوورییانه، ئه‌مساڵ حكومه‌تی ئێران به بیانووی بوونی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات ده‌ستی كردووەته‌وه به تۆپبارانكردن و به ده‌یان گوندی چۆڵكراوە و كێڵگه كشتوكاڵییه‌كانیش بێ جووتیار ماونەتە
RUDAW -
