كه‌ركوك: چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له‌ كچێكی‌ هه‌شت ساڵه‌كرد

كه‌ركوك: چه‌ند چه‌كدارێك ته‌قه‌یان له‌ كچێكی‌ هه‌شت ساڵه‌كرد
کچێکی تەمەن ھەشت ساڵان درەنگانی شەوی رابردوو بەتەقەی چەند چەکدارێک لەکەرکوک کوژراو پۆلیس و ھۆکارەکەی بۆ "کێشەی کۆمەڵایەتی" دەگەڕێنێتەوە.

عەقید رەزوان شوکور کاکل بەرێوەبەری پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی شاری کەرکوک رايگەیاند: دوای کاتژمێر ١٢ شەوی رابردوو چەند کەسێک لە نێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپترا رەنگی سپی لە گەرەکی نەسری باشوری کەرکوک تەقەیان لە منداڵێک کردووە بە ناوی (ئاڵا زید) کە لە رەگەزی مێیە و تەمەنی ھەشت ساڵە، بە ھۆی قورسی برینەکەیەوە بەر لە گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

وتیشی "بە پێی لێکۆڵینەوەکانمان دەرکەوتوە باوکی منداڵەکە کێشەی کۆمەڵایەتی ھەبووە لەگەڵ بنەماڵەیەکی دیکە، ئەو کەسانەی بەو تاوانە ھەستاون ناسراون، بنەماڵەی کچەکە سکاڵایان لە بنکەی پۆلیس تۆمارکردوە بە زوترین کات تاوانبارەکان دەستگیردەکرێن و دەدرێنە دادگا".











زاگرۆس
Top