ئەمساڵ داهاتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان زیادی كردووە

 ئەمساڵ داهاتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان زیادی كردووە
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاندووە كە لە ڕۆژانی جەژندا، نزیكەی 200 هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمەش بووەتە داهاتێكی باش بۆ هەرێمی كوردستان.

نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی جەژندا بە گریمانە نزیكەی 200 هەزار گەشتیار سەردانی كوردستانیان كردووە، ئاسانیش نییە كە بزانرێت گەشتیار چەند پارەی هێناوەتە كوردستان."

ئەوەشی زیاد کرد "دەكرێ بە چەند ڕێگەیەك هەریەك لای خۆیەوە ژمارەكە بە نزیك کراوەیی، یان مەزەندەی بزانێت، چونكە دەبێتە سێ بەش، وەك هاووڵاتی كە ڕاستەوخۆ لە ڕێی دوكان، تاكسی پارە لە گەشتیارەوە وەردەگرێ، كەرتی تایبەت لە ڕێگەی پڕۆژەكانی هوتێل، چێشتخانە و مۆڵ، حكوومەتیش لە ڕێگای باج، ڕسومات، مساتەحە، كۆی ئەم داهاتەش دەبێتە داهاتی نیشتمانی و ئەمساڵیش داهاتەكە بەهۆی زۆریی ژمارەی گەشتیارەوە زیادی كردووە".

گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزار، ئەوەشی ڕوون كردەوە: "ئەگەر بە گریمانە بۆ یەك گەشتیار 300 دۆلار، دابنرێ و ژمارەی گەشتیاران 200 هەزار بێت، دەتوانین 300 جارانی 200 هەزار بكەین، بەم جۆرە دەكاتە 60 ملیۆن دۆلار".











باسنیوز
Top