سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا: ده‌بێت كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكرێت و مافه‌كانیان وه‌ربگرن
له‌باره‌ى پرسى كورده‌وه، جێرێمى كۆربن، سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا، ڕاى گه‌یاند :" هه‌میشه گوتوومه، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى ئاشتى بێـته دی بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته عه‌بدوڵا ئۆجالان ئازاد بكرێت، ئێمه‌ش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین".
باسى له‌وه‌ش كرد، كۆنگره‌ى ژووره بازرگانه‌كان، كه ڕێكخراوێكه سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌كان كۆده‌كاته‌وه، بڕیارێكى گرنگى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ركرد، هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى گه‌لى كورد و ئۆجالان ئازادى وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش پێشهاتێكى گرنگه، وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێ دا.
سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا، گوتیشی :" ده‌بێت جه‌نگ له سووریا كۆتایی پێبێت، پێویستیشه سه‌رجه‌م مافه‌كانى كورد له سووریا ده‌سته‌به‌ر بكرێت و دانیشى پێدا بنرێت، ساڵانێكه ئاگادارى پرسى كورد و مێژوویانم، به ڕاستى له رێككه‌وتنامه‌ى سایكس_ بیكۆ، ئینكاری له ماف و ناسنامه‌یان، كراوه".
دواجار، جێریمی، گوتی :" ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئاشتى له ناوچه‌كه به‌رپا ببێت، ده‌بێت دان به مافه‌كانى گه‌لى كورددا بنێن له به‌ده‌ستهێنانى مافى چاره‌ى خۆنووسین، پێویسته ڕ‌ازى بین پێی، درووشمى سه‌ره‌كیشمان له‌و باره‌یه‌وه ئاشتی و مافه‌كانى مرۆڤ و دادپه‌روه‌رى و دیموكراسییه، ده‌بێت له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ماندا ئه‌وانه ڕه‌نگ بده‌نه‌وه".
باسنيوز
