پەرلەمانتارێکی کورد: بەغدا دەیەوێت خەڵکی کوردستان زەلیل بکات و ئێمەش هەوڵی دادگاییکردنی ئەو کەسانە دەدەین کە بودجەی کوردستانیان بڕی“

 پەرلەمانتارێکی کورد: بەغدا دەیەوێت خەڵکی کوردستان زەلیل بکات و ئێمەش هەوڵی دادگاییکردنی ئەو کەسانە دەدەین کە بودجەی کوردستانیان بڕی“
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ئاشکرای دەکات، دۆسیەی دادگاییکردنی ئەو کەسانەی بودجەی کوردستانیان بڕی، بە کراوەیی ماوەتەوە و دەشڵێت: "بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکەی نەبووە". ئەمڕۆ شەممە 17\9\2016، حاکم سەرحان سلێڤانەیی، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: تائێستاش بەدوای ئەوەوەین کە دڵنیابینەوە لەوەی، کێ پێشنیاری بڕینی بودجەی کوردستانی کرد و کێ خستییە بواری جێبەجێکردنەوە؟ لە کاتێکدا ئەمە پێشێلکردنی دەستوورە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ بەغدا کردووە، بەڵام حکوومەتی عێراق وەک دەوڵەتێکی بیانی نەوت فرۆش سەیری کوردستانی دەکرد، لەهەمان کاتدا ڕۆژانە هەرێمی کوردستان، (550) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەڵام حکوومەتی عێراق بەهیچ شێوەیەک بە ناردنی شایستە داراییەکانی کوردستانەوە پابەند نەبووە”. ئەوەشی ئاشکرا کرد: “بەغدا دەیەوێت خەڵکی کوردستان زەلیل بکات کە ئەمەش جۆرێکە لە تۆڵەکردنەوە و سەدامێکی نوێیە بۆ کورد پەیدابووە". حاکم سەرحان لە لێدوانەکەیدا ڕاگەیاند: ئەوەی ئێستا ئەم دۆخەی دروستکردووە، دەستکردە، بۆ دروستکردنی قەیرانە، بەڵام ئێمە دۆسیەی دادگاییکردنی ئەو کەسەی بودجەی کوردستانی بڕی، بە کراوەیی هێشتوومانەتەوە و ڕێکارەکان ئەوەیە، بەڵگە لەسەر ئەو کەسەی پێشنیاری کردووە، ئەوەی بڕیار داوە و ئەوەشی جێبەجێی کردووە، کۆدەکەینەوە و دەبێت دادگایی بکرێن".






باسنیوز





Top