کۆریای باشوور پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان فراوانتر دەکات و کونسوڵخانەشى لە شاری هەولێر دەکاتەوە
سەرچاوەیەک لە کونسوڵخانەی کۆماری کۆریای باشوور لە شاری هەولێر راگەیاند: لە رۆژی 22ـی ئابی 2016ـەوە، پلەی نوێنەرایەتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی باڵیۆخانەوە بەرز کراوەتەوە بۆ کونسوڵخانە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە کرد، کە بە بەرز کردنەوەی پلەی نوێنەرایەتییەکە بۆ کونسوڵخانە، ئاستی پەیوەندییەکانی هەولێر و سیئۆڵ فراوانتر دەبن.
هەروەک ماڵپەڕی فەرمیی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا بە کونسوڵخانەی کۆریای باشوورەوە، 19 کونسوڵخانە نوێنەرایەتیی وڵاتانی دراوسێ، عەرەبی و جیهانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن، وێڕای 13 نووسینگەی باڵیۆزخانە.
باسنيوز
