سەرۆك بارزانی و فوئاد مەعسوم شەڕی دژی داعش تاوتوێ دەکەن

سەرۆك  بارزانی و فوئاد مەعسوم شەڕی دژی داعش تاوتوێ دەکەن
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.



بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2016 لە شارۆچکەی سەڵاحەدین، سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆببێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، مەسعود بارزانی و فوئاد مەعسوم تاوتوێی چەند تەوەرێکی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.



یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق، شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ئایندەی حوکمڕانیی پارێزگای نەینەوا دەبێت.



سەرۆك بارزانی و مەعسوم هەروەها پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکەن، وێڕای پەیوەندیی نێوان حزبەکانی کوردستانی باشوور و رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان.



هەر لە کۆ بوونەوەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق، کە هاوکات ئەندامێکی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە، گفتوگۆ لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و چارەسەرکردنیان لەگەڵ بارزانی دەکات.







باسنیوز
Top