به رێژه‌ى له سه‌دا يه‌ك نرخى زێڕ دابه‌زى
له ئاڵوگۆڕی بازاره‌كاندا نرخی زێڕ نزیكه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك دابه‌زینی تۆمار كردوو هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به هه‌زار و314 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، ئه‌مه‌ش نزمترین نرخیه‌تی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا.
دابه‌زینی نرخی زێڕ له‌كاتێكدایه كه كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌گه‌ری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووی بانكی له ئارادایه كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه سه‌ره‌كییه‌كانی جیهان.
K24 –
