وه‌زیری راگه‌یاندن و زانیاری داعش كوژرا
پیته‌ر كووك، گوته‌بێژی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، له نزیك شارى ره‌ققه‌ی سووریا، كه به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش داده‌نرێت، مۆڵگه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان بۆردومان كردووه و له ئه‌نجامدا وائيل عادل حه‌سه‌ن سه‌لمان فه‌یاز، ناسراو به دكتۆر وائیل، كوژرا، كه وه‌ك وه‌زیری (راگه‌یاندن و زانيارى) داعش كاریكردووه.
رێكخراوی داعش، بۆ گه‌یاندنی په‌یامی توندڕه‌وی رێكخراوه‌كه، به‌رده‌وام تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له ئینته‌رنێت به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تیش تویته‌ر و به‌رده‌وام گرته ڤیدیۆییه‌كانی رێكخراوه‌كه له رێگه‌ی ئه‌و تۆڕه‌وه بڵاوده‌كرده‌وه.
K24-
