پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رووداوەکانی روژانی پشۆی راگەیاند
بەرپرسی ھۆبەی راگەیاندنی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رائید فازل حاجی بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە رۆژانی جەژنی قوربان تا ئەمرۆ ھەینی لە سەرتاسەری سنوری پارێزگای ھەولێر ئەو رووداوانەی کە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر تۆمارکراون خۆشبەختانە ھیچ حالەتێکی مردن بە رووداوی ھاتووچۆ تۆمار نەکراوە تەنیا حەوت کەس زامدار بوونە لە چەند رووداوێک جیا جیادا لە سنوری قەزای کۆیە.
PAYAMNER-
