سنووری ئامێدی بۆردوومان كرا
(سامی وشانه گورگیس) به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانیماسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند "ئه‌م ئێواره‌یه‌ی شه‌ممه‌یه، تۆپخانه‌كانی وڵاتی توركیا به بیانووی هه‌بوونی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، ناوچه‌ی كانیماسیی سه‌ربه قه‌زای ئامێدی دایه به‌ر تۆپ و، هه‌ندێكیان له نزیك گوندی كێستهی سه‌ربه ناحیه‌ی كانیماسی دراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه؛ زیانبارنهبوونی خه‌ڵكییش به‌و هۆیه‌وه بووه كه، له كاتی تۆپبارانه‌كه‌دا دانیشتووان و گه‌شتیاران له‌و شوێنه دوور بوونه.''
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه (گۆرگیس) ئاشكرای كردن، له دوای راپه‌ڕینه‌وه به هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌وه، 25 گوندی سه‌ربه ناحیه‌ی كانیماسی ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن وڵاتی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج.
KDP-
