ئەمڕۆ نادیه موراد ده‌بێته باڵیۆزی نیازپاكیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له شاری نیویۆرك لە ئەمریکا، مه‌راسیمێك به‌ڕێوه ده‌چێت كه تێیدا بان كی موون، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به فه‌رمی نادیه موراد، وه‌ك باڵیۆزی نیازپاكی ڕاده‌سپێرێت.
نادیه موراد، كه به‌م دواییه وه‌ك یه‌ك له 100 كه‌سایه‌تییه كاریگه‌ره‌كانی جیهان ده‌ستنیشان كراوه، ئێستا وه‌ك چالاكوانێكی مافی مرۆڤ و به تایبه‌تیش كوردانی ئێزدی كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تیی زیاتر و كۆتایی هێنان به تاوانه‌كانی داعش دژ به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان دەکات.
پێشتر باس‌نیوز ئاشكرای كرد كه بابه شێخ خرتۆ، سەرۆکی جڤاتی رۆحانیی ئێزیدییان و مەرجەعی باڵای ئێزیدییەکانی جیهان بەگەشتێكی فەرمی بەرەو ئەمەریكا به‌ڕێ كه‌وتووه و بڕیاره له مه‌راسیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شدار بێت.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانی دژ به مرۆڤایەتی، نادیه موراد، نوێنه‌رایه‌تیی ڕێكخراوه‌كه ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاڵپشتی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغی مرۆڤ و توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، له نێوانیشیاندا ڕزگاركردنی ئافره‌تانی كوردی ئێزدیی دیلی ده‌ستی داعش.
هەر لەمبارەیەوە، ئەمڕۆ هادی دوبانی، بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند: “بەرهەمی هەوڵەکانی بابە شێخ و جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدییان، لەگەڵ سەرکردەی هێزەکانی ئێزدییان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەمڕۆ دەبینین مەراسیمی ڕێزلێنان لە نادیە موراد لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت”. گوتیشی: “ئەمڕۆ بۆ ئێزدییان و تەواوی میللەتی کورد، ڕۆژێکی مێژووییە، هەڵبژاردنی نادیە موراد لەو پۆستەدا، نامەیەکە بۆ تیرۆریستان و سەرجەم ناحەزانی مرۆڤایەتی”.
نادیه موراد پێشتر له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و كاندیدی ئه‌و وڵاته ده‌ستنیشان كراوه بۆ خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی ساڵی 2016. ئه‌و خاتوونه كورده ئێستا به هاوكاریی ئه‌مه‌ل كلونی، پارێزەری نێودەوڵەتی و هاوسه‌ری جۆرج کلۆنی، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، كار له‌سه‌ر به جینۆساید ناساندنی كه‌یسی جینۆسایدی داعش دژ به كوردانی ئێزیدی ده‌كات.
باس‌نیوز
