هاوسه‌رێكى به‌كارهاتوو بۆ فرۆشتن
گه‌نجێكى به‌ریتانى هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى له زیادكردنێكى ئاشكرادا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕى "ئى باى"ـى ئه‌لیكترۆنى ده‌خاته‌ڕوو، به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌وه‌ى نه‌زانی بوو تا یه‌كێك له هاوڕێكانى له‌سه‌ر كار، ئاگادارى ده‌كاته‌وه.
گه‌نجه ته‌مه‌ن 33 ساڵانه‌كه، دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ركه‌ى ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له‌كاتى نه‌خۆشكه‌وتنیدا گرنگى پێبدات، وێنه‌كه‌ى ده‌خاته ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه و له ژێر ناویشانى " هاوسه‌رێكى به‌كارهاتوو بۆ فرۆشتن" ده‌یخاته زیادكردنێكى ئاشكراوه.
ریكلامه‌كه كه هه‌زاران كه‌س بینیویانه، تیایدا نووسراوه، له تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانى ئه‌وه‌یه ل"اشهیهكی باشى هه‌یه"، خراپهكانیشى ڕوونكردووه‌ته‌وه كه زۆرجار ده‌نگه ده‌نگێكى بێزاركه‌ر ده‌رده‌كات و ڕاناگیرێت تا پارچه كانزایه‌كی بریقه‌دارى نوێی بۆ نه‌كڕیت.
گه‌نجه‌كه ده‌شنووسێت :" پێشوازى له‌هه‌موو خستنه‌ڕوویه‌ك ده‌كه‌م، بیریش له‌وه ده‌كه‌مه‌وه به مۆدێلێكى نوێ بیگۆڕمه‌وه"
گه‌نجه به‌ریتانییه‌كه، ده‌ڵێت :" ڕۆژێك گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵ و هه‌ستم به ماندووبوونێكى زۆر ده‌كرد، هاوسه‌ره‌كه‌شم ته‌نها به‌وه هه‌ستا كه تۆمه‌تبارم بكات به‌وه‌ى خۆم هۆكارى ماندووبوونى خۆمم، پاشان ده‌ستى كرد به بۆڵه‌بۆڵ، بۆیه پێم گوت به‌سه، ده‌بێت بتخهمهڕوو بۆ فرۆشتن".
به‌ڵام هاوسه‌ره 27 ساڵانه‌كه‌ى به‌و كاره‌ى نه‌زانی بوو، تا یه‌كێك له هاوڕێكانى له كاركردن ڕیكلامهكهى بینی بوو :" زۆر تووڕه بووم به بینینی ڕیكلامه‌كه، حه‌زم ده‌كرد بیكوژم، هه‌موو هاوڕێكانم ڕیكلامهكهیان بینی و به‌شێوه‌یه‌كی ناسرووشتى ده‌ستیان به پێكه‌نین كرد، هاوسه‌ره‌كه‌م ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه بمخاتهڕوو بۆ فرۆشتن، به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی ناشرینیشى داناوه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه هاوسه‌ره‌كه‌ى به‌رده‌وام به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت، كه چى ده‌شچێت بۆ هۆڵى وه‌رزش و 3 تا 4 كاتژمێر وه‌رزش ده‌كات، "بۆیه گوتم كه ده‌توانێت بچێت بۆ وه‌رزش، وابێت پێویست به‌وه ناكات هاوسۆزى بۆ ده‌رببڕم".
هاوسه‌ره‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی‌خۆش بووه بزانێت كڕیاره‌كان چه‌ندى پێ ده‌ده‌ن، زیادكردنه‌كه گه‌شته 65 هه‌زار پاوه‌ند، پێش ئه‌وه‌ى (ئى باى) بیسڕێته‌وه.
دواجار گه‌نجه‌كه‌ش گوتى :" من به چانسم، هاوسه‌رێكى زۆر باشم هه‌یه، هه‌موو گاڵتهكانم قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام پێم ناخۆش بوو كه ماڵپه‌ڕه‌كه ڕیكلامهكهى سڕیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گاڵته‌یه‌كی خۆش بوو، ئه‌سته‌میشه بتوانم ده‌ست له هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ڵبگرم، ئه‌و مه‌زنه".
Bas News-
