توێژه‌رێكى عه‌ره‌ب: له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گڵۆپی سه‌وز بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كورد هه‌ڵده‌كرێت
سامح ڕاشد، له وتارێكدا كه له ژێر ناونیشانى ( ده‌وڵه‌تى كوردى به كه‌فاله‌تى ده‌ره‌كى)، ده‌نووسێت :" سه‌رۆك بارزانى، بۆ جارى چواره‌مه له ماوه‌ى مانگێكدا داواى جیابوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى، نوێ ده‌كاته‌وه".
ئه‌و نووسه‌ره، ده‌شڵێت:" دواى ئه‌وه‌ى كورد ئاماژه‌یان بۆ بیرۆكه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى له دووره‌وه یان له ژووره تاریكه‌كاندا، ده‌كرد، بارزانى له پێشهاته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانى ناوچه‌كه‌و ده‌ستگرتن به ده‌وڵه‌تى كوردى و جه‌ختكردنه‌وه‌ى، به بێ ترس و شه‌رمكردن له كاردانه‌وه‌كان كه سه‌رچاوه‌كه‌ى هه‌رچی بێت، ده‌بینێته‌وه".
سامح ڕاشد، كه یه‌كێكه له نووسه‌ر و توێژه‌ره به‌ناوبانگه‌كانى وڵاتى میسڕ و نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب (له زۆرێك له ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه له میسڕ و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كارى كردووه و هه‌روه‌ها وه‌كو شاره‌زا له كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و سه‌رنووسه‌رى به‌شى سیاسه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له ڕۆژنامه‌ى ئه‌هرامى میسڕى كار ده‌كات) گوتیشی :" بارزانى یان ویستى ئه‌وروپییه‌كان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕووگیر بكات، یان ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نانه له ئێستادا ڕێگرى ناكه‌ن له ئاشكراكردنى پشتیوانی‌یان بۆ ده‌وڵه‌تى كوردى، چونكه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕاى گه‌یاند، هیچ وڵاتێكى ئه‌وروپی ناڕازی نین له ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى".
ئه‌و توێژه‌ره میسڕییه ڕوونى ده‌كاته‌وه :" ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه بارزانى قسه‌ى پێ ده‌كات له باره‌ى هه‌ڵوێستى فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانى ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتى، هۆكارى خۆى هه‌یه، هۆكاره‌كان فراوانترن له هۆكارى جوگرافى ئه‌وروپا، یان هه‌ڵوێستى سیاسی‌یان، چونكه هه‌ڵوێستى ئه‌وروپی به ته‌نها ناتوانێت پرۆژه‌ى ده‌وڵه‌تى كوردى تێبپه‌ڕێنێت، به‌ڵام كاتێك كورد باسى پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گڵۆپی سه‌وزى بۆ هه‌ڵكرابێت، هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن جۆ بایدن، جێگرى سه‌رۆك، و ویڵیام كیسی، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ئهمریكاو و ئه‌وانى دیكه‌ش، دابه‌شبوونى عێراق بۆ سێ هه‌رێم، باشترین بژارده‌یه بۆ ئاینده‌ى ئه‌و وڵاته".
توێژه‌ره میسڕییه‌كه، له وتاره‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه :" كه‌وابێت، ئه‌و پیاوه له خۆیه‌وه قسه ناكات كه پێش چه‌ند ڕۆژێك گوتى ، من دڵنیام له‌سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وا ئه‌و گره‌وه‌ى نه‌ده‌كرد، كه ئه‌و لێره مه‌به‌ستى ئه‌و ژینگه ده‌ره‌كییه و هه‌ڵوێستى زلهێزه‌كانى جیهانه، كه پێشتر ڕ‌ازى نه‌ده‌بوون به ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردى".
باسنيوز
