فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا کوژرانی نزیکەی 100 چەکداری داعشی راگەیاند
لە راگەیێندراوێکدا، فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بڵاویکردەوە، چەکدارانی داعش رۆژی دووشەممە 12-9-2016 ، "قورسترین" هێرشی لە کەرتی فەوجی هەشتی پۆلیسی نەینەوا لە نزیک ناوچەی ئەلبراری، لەسەر رێگەی نێوان بەغداو موسڵ لە باشووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامداوە.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هێزەکانی سوپا و پۆلیس بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە، نزیکەی 100 چەکداری داعشیان کووشتووەو دەیانی دیکەشیان بریندارکردووە". هاوکات ئاماژە بەوەش دەکەن، "لە دوای پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی گەیارە، ئەمە قورسترین هێرشی داعش بووە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان".
فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا باسی زیانەکانی کردووە و رایدەگەیێنێت: "لەو شەڕەدا 5 ئۆتۆمبێڵی بۆمبڕێژکراو تەقێندرانەوە، هیچ زیانێکی ماددیش لە ریزەکانی هێزە ئەمنییەکان نەکەوتووەتەوە".
Rudaw _
