نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار کۆمەک گەیاندە ئاوارەکانی شاروجكه‌یه‌كی باشووری موسڵ

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکەمجار کۆمەک گەیاندە ئاوارەکانی شاروجكه‌یه‌كی باشووری موسڵ
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار خۆراک و ئاو و چەندین کەلوپەلی پێویستی گەیاندە دانیشتوانی شاروجكه‌ی گەیارەی باشوری موسڵ.

سالی هادلیک بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2016/9/6 ڕایگەیاند: ماوەی دوو ساڵ زیاتر بوو کە نەدەتوانرا هیچ کۆمەکی بگەیەنرێتە شاروجكه‌ی گەیارە، دانیشتوانەکەی ڕووبەڕووی برسێتی و کەمی خۆراک و ئاوی خواردنەوە بوونەتەوە، به‌لام كه‌ ئه‌مڕۆ توانرا كۆمه‌ك بگه‌ێنێته‌ زیاتر لە 30 هەزار کەس لە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد: زۆر ئەستەمە بتوانرێت ئاوی خواردنەوە و کارەبا لە شاروجكه‌ی گەیارەدا بە دەست بخرێت.

لە مانگی تەموزی ڕابردوودا هێزەکانی سوپای عێراق بە هاوکاری فرۆکەکانی هاوپەیمانان توانیان کۆنترۆڵی شاروجكه‌ی گەیارە بکەنەوە کە دەکەوێتە 60 کیلۆمەتری باشوری شاری موسڵەوە.
PAYAMNER-
Top