لە سلێمانی کەسێک بە پارەی تەزویرەوە دەستگیر کرا
نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی شەوی ڕابردوو توانیویانە لەناو شاری كەسێك دەستگیر بكەن كە پارەی تەزویر كردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسەی كە دەستگیر كراوە دانیشتووی كەركووكە و تەمەنی 22 ساڵە و ناوی (و. ر)، بڕی 100 هەزار دیناری پێ بووە لە یانەیەكی شەوان لە سەرچنار دەستگیر كراوە.
گوتیشی: "كاتێك كێشە لە نێوان ئەو و خاوەنی یانەی شەوانەكە دروست دەبێت، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس، ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە و دوای پشكنین پارەكەی پێوە گیراوە، لێكۆڵینەوەش بەردەوامە".
باسنیوز
